لە خولى ئەستێرەکان، نەورۆز بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارى لوتکەى لە هەولێر بردەوە و سەرکەوت بۆ پلەى ١٠یەم.
لە بەردەوامی یارییەکانی هەفتەی ١٩ ی خولی ئەستیرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز لە یاریگاو لەبەردەم نزیکەی ٢٥ هەزار هاندەردا میوانداری هەولێری کرد.
تایمی یەکەم یاریزانانی هەوردوو یانە بە هێرشەکانیان دەستیان بە یارییکرد. بە تایبەتی نەورۆز، بەڵام بەئەنجام بوو.
هەر لەم تایمەدا مارادۆنا گۆڵێکی تۆمار کرد، بەڵام بە بیانوی ئۆفسایدەوە رەتکرایەوە.
تایمی دووەم جیاواز بوو کاتێک نەورۆز بە پاڵپشتی هاندەرە زۆرەکەی دوو گۆڵیان لە رێگەی مەروان حسێن و مارادۆناوە لە خولەکەکانی 53 و 56ەوە تۆمارکرد.
مەروان حسێن گۆڵێکی دیکەی بۆ نەورۆز تۆمار کرد، بەڵام جارێکی دیکە بە بیانوی ئۆفسایدەوە رەتکرایەوە.
پێش تەواو بوونی یاریەکە ناوبژیوان فیکەی لێدانێکی سزای بۆ هەولێر هەژمار کرد، بەڵام شێرکۆ کەریم سەرکەوتوو نەبوو کاتێک هانی گۆڵپارێزی نەورۆز لێدانەکەی گەڕاندەوە.
دوای شەش خولەک کاتی زیاد کراو ناوبژیوان فیکەی کۆتایی یارییەکەی لێداو بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە سودی نەورۆز کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیە یانەی نەورۆز بە کاتی چووە پلە 10 بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ، هەولێریش بە 28 خاڵ بە کاتی پلەی 8 گرتووە.