زووم…
بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، پرۆسەی داهاتووی ئازادکردنی ژمارەیەک بارمتەی ئیسرائیلی بۆ کاتێکی نادیار دوادەخرێت.
ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پرۆسەی ئازادکردنی ئەو بارمتە ئیسرائیلییانەی بڕیار بوو رۆژی 15ی ئەم مانگە ئازاد بکرێن بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، ئەوەش بەهۆی پابەندنەبوونی ئیسرائیل بە بەندەکانی رێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل.
ئەبو عوبەیدە دەڵێت، پرۆسەی ئازادکردنی بارمتەکان تا ئەو کاتە دوادەخرێت کە ئیسرائیل بەتەواوی پابەندی خاڵەکانی رێککەوتن دەبێت.
جەختیش دەکاتەوە لەوەی، ئەوان تەنها پابەندی ئەو بەندانەی رێککەوتنەکە دەبن کە ئیسرائیل پێوەیان پابەند دەبێت.
لە دوای واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل، تاوەکو ئێستا حەماس بە پێنج جار، 13 بارمتەی ئیسرائیلی ئازادکردووە و لە بەرامبەردا ئیسرائیل سەدان زیندانیکراوی فەڵەستینی ئازادکردووە.
Lvo