37
زووم..
رۆژنامەى دەستوور بڵاویکردووەتەوە، یەدەگى زێڕى عێراق گەیشتووەتە 162 تۆن و 700 کیلۆگرام، بەوەش بووەتە 28ـەمین وڵات لە سەر ئاستى جیهان، کە زۆرترین یەدەگى زێڕیان هەیە.
بەگوێرەى نوێترین ئامارى ئەنجومەنى جیهانى زێڕ، عێراق توانیویەتى پاریزگارى لەو بڕەى زێڕە بکات، کە هەیەتى و زیادیشى کردووە، پیشتر لە پلەى 31ـەکەمینى ئەو 100 وڵاتەى جیهاندا بوو کە زۆرترین یەدەگى زێڕیان هەیە، بەڵام ئێستا هاتووەتە پلەى 28، هەروەها لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبیش لە پلەى چوارەمدایە لە دواى سعودیە و لوبنان و جەزائیرەوە.
ئەنجومەنى جیهانیى زێڕ دەڵێت، ئێستا عێراق 162 تۆن و 700کیلۆگرام یەدەگى زێڕى هەیە کە لەسەدا 12 پۆینت حەوتى کۆى یەدەگەکانى پێکدەهێنێت.