52
زووم..
فازڵ میرانی رایگەیاند، ناوچەکە بە گشتی و عێراق بەتایبەتی بە دۆخێکی تایبەتدا تێدەپەڕێت و پێویستە هەمووان بە حساباتی خۆیاندا بچنەوە.
فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، راشیگەیاند، دەبێت هەموان بە خاڵە لاوازەکاندا بچنەوە بۆ ئەوەی بەرگری لە دەستکەوتەکان بکرێت و دەبێت سود لە دەستکەوتەکانی گرژییەکانی ناوچەکە وەربگیرێت.