48
زووم..
شاندی ئیمراڵی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، هەفتەى داهاتوو سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات.
دەم پارتی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، سەردانەکە لە چوارچێوەی دەستپێکردنەوەى دیدارەکانە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان و بۆ گفتوگۆیە لەسەر چەند تەوەرەیەکی پەیوەست بە سەردانەکان بۆ لاى ئۆجالان، کە لەماوەى رابردوودا دوو جار شاندی ئیمراڵی سەردانی ئۆجالانیان کردووە.
شاندەکە رۆژى 16ـی شوبات دەگاتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، رۆژى دواتر سەردانى سلێمانى دەکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە.
شاندەکە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، سرری سورەیا و کەسکین بایندیر، هاوسەرۆکی دەبەپە.