زووم..
وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان راگەیەنراوێکى لەبارەى مووچەى خانەنشینى بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەسەر هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لەگەڵ بەغداد گەیشتینە رێککەوتن
وەزارەتى دارایی هەرێم ئەمڕۆ لەبارەى رێکەوتن لەگەڵ بەغداد لەسەر هاوتاکردنى مووچە راگەیەنراوێکى بڵاویکردووەتەوە و دەشڵێت، دوای کۆبوونەوەی لیژنەی سەرەکی هاوبەشی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بەهاوتاکردنی مووچەی خانەنشیان لە رۆژی دوو شەممە (10ـی شوباتی 2025) لە شاری بەغداد، لیژنەکە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ( 9) ساڵی ( 2014) ـی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق گەیشتنە رێکكەوتن.
وەزارەتى دارایی روونکردنەوەى زیاترى لەسەر ریێککەوتنەکە داوە و دەشڵێت، بەجۆرێک ئەو هاوتاکردنەی هەرێمی کوردستان لەمانگی تەمووزی ساڵی 2024 تایبەت بە خانەنشینانی مەدەنی جێبەجێیکردووە، هاوشێوەی خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵە و وەک خۆی جێبەجێ کراوە.