54
زووم..
بەهۆی خانەنشینبوونى پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەکەیەوە، گرفت بۆ مووچەى فەرمانبەرانی دیوانى پارێزگا دروستبووە و تائێستا مووچەى مانگی یەکی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، بەو هۆیەشەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە.
زوومی هەڵەبجە رایگەیاند، فەرمانبەرانی دیوانى پارێزگاى هەڵەبجە ژمارەیان 70 فەرمانبەرە و لە ئێستادا گرفت بۆ راییکردنى مامەڵەی هاووڵاتیانی پارێزگاکە دروستبووە.
گوتیشی، ناوى چەند کەسێک دەهێنرێت بۆ بوون بە پارێزگارى هەڵەبجە، بەڵام بە فەرمی رانەگەیەنراوە کێ لە شوێنى ئازاد تۆفیق دەبێتە پارێزگار.