68
زووم..
سۆران عومەر پەرلەمانتارى عێراق لە لیژنەى ئابوورى پەرلەمان دەڵێت، مووچەی خانەنشینان لە مانگی 2 گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
بە گوێرەى قسەى ئەو پەرلەمانتارە، کە لە نووسینێک رووینکردووەتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە جێبەجێدەکرێت واتە لە 23/11/2022 بەدواوە.
هەروەها روونیکردووەتەوە، ئەوەی پێشتر هەرێم موچەکەی هاوتا کردبوو هەڵدەوەشێتەوەو دەیانەوێت پارەکەشیان لێوەربگرنەوە.
سۆران عومەر دەشڵێت، ئەمە ناحەقییە بەرامبەر بەخانەنشیننان و لە هەوڵداین یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق بەسەر هەموو خانەنشینان دا جێبەجێبکرێت، نەک تەنها ئەوانەی لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی خانەنشین بوون.