44
زووم..
لە باکووری لە فەرەنسا تەرمی دوو کۆچبەر دۆزرایەوە و 230 کەسی دیکەش رزگارکران.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسانی باکووری فەرەنسا گواستیەوە، کۆچبەرەکان هەوڵیانداوە لە فەرەنساوە خۆیان بگەیەنە بەریتانیا.
بەڕێوەبەری پۆلیسی دەریاوانی باکووری فەرەنسا دەڵێت، بەرەبەیانی دوێنێ 41 کەسیان دەستگیر کردووە، کە هەوڵیان داوە، لەڕێی ئاوییەوە خۆیان بگەیەننە شانشینی بەریتانیا تا ئێوارەش ئامارەکان بۆ 230 کەس بەرزبووەتەوە.
هاوکات، تەرمی دوو کەسیان لە کەناری تێرمینۆس لە بێرک دۆزیوەتەوە.