زووم..
تولای حاتیمئۆغولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، عەبدوڵا ئۆجالان ئامادەکاریی بۆ پەیامە مێژووییەکەی دەکات و لە 15ـى شوباتدا بە رای گشتی دەگەیەنێت.
هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، کورد پێداگرە لە هاتنەئارای ئاشتی، پێویستە لایەنی بەرامبەریش، کە دەوڵەتە جدیی بێت لە ئاشتەوایی لەگەڵمان تاوەکو دەرفەتەکە لەدەستنەدرێت.
ماوەی دوو مانگ زیاترە پرسی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەریهەڵداوەتەوە دوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەستپێشخەرییەکی راگەیاند بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجالان و لەماوەی دوو مانگدا شاندی دەم پارتی دوو جار لەگەڵ عەبدولا ئۆجالان لە دورگەی ئیمڕاڵی کۆبوونەتەوە.
شاندەکەی دەم پارتی بۆ گەیاندنی پەیامی ئۆجالان لەگەڵ زۆربەی لایەن پارتەکانی تورکیا کۆبوونەتەوە و دوێنێ یەکشەممە، عومەر ئاجالان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و برازای عەبدوڵا ئۆجالان رایگەیاند، پەیامەکەی ئۆجالان نەک تەنها کاریگەری لەسەر تورکیا، بەڵکو لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دادەنێت.