زووم..
بەهۆی دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی نوێ لە تورکیا داواکارییەکان بۆ خوێندن بە زمانی کوردی زیاتر بووە و چەند لایەنێک داوا دەکەن زمانی کورد لە پڕۆسەی خوێندندا زیاد بکرێت.
هودا پار لە ئامەد داوا دەکات، مافی خوێندان بە زمانی کوردی لە پرۆسەی خوێندندا بۆ کورد دەستەبەر بکرێت. هاوکات هەشت ژووری پارێزەرانی باکووری کوردستان هەمان داواکارییان هەیە.
لە راگەیەندراوێکى ژووری پارێزەرانی ئامەد، وان، شرنەخ، روها، سێرت، ئاگری، ئێلیهـ و مێردین هاتووە لەم قۆناغەی ئێستادا پێویستە بۆ هەنگاونان بۆ چارەسەری پرسی کورد زمانی کوردی لە تەواوی قۆناغەکانی خوێندندا دەستەبەر بکرێت.
ژمارەی کورد لە تورکیا یەک لەسەر پێنجی دانیشتوانی تورکیا پێکدەهێنێت و ژمارەیان 17 ملیۆن کەسە، بەڵام مافی خوێندی بە کوردی نییە.
بەگوێرەی دەستووری تورکیا، “هیچ زمانێکی دیکە جگە لە زمانی تورکی نابێت وەک زمانی دایک بخوێندرێت.”
هەرچەندە ساڵی 2012 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا.، بڕیاڕیدا قوتابیانی کورد بۆیان هەیە وانەی کوردی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە قوتابخانەکان بخوێنن، بەڵام بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بەشێکی زۆری کوردەکان ئەو وانەیەیان لە زۆربەی شارەکان پێ ناخوێندرێت و زۆربەی خانەوادە کوردییەکانیش ئاگادارنین لەوەی مافێکی لەو جۆرە هەبێت.