زووم
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پێمباشە لەگەڵ ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە رێکبکەوین، نەک ئیسرائیل بۆردومانی وڵاتەکە و ناوەندە ئەتۆمییەکانی بکات.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک پۆست، گوتوویەتی، ئەگەر لەگەڵ ئێران رێکبکەون، ئیسرائیل بۆردومانی ئەو وڵاتە ناکات.
ترەمپ نایەوێت ناوەڕۆکی ئەو قسانەی بخاتەڕوو کە دەیەوێت لە دانوستانەکاندا بە ئێرانی بڵێت، بەڵام هیوادارە ئێران ئەو کارە ئەنجام نەدات کە ئێستا بیری لێدەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ پێشتر نکۆڵی لەوە کردبوو، لەگەڵ ئیسرائیل پلانی بۆردومانکردنی ئێرانیان هەبێت و رایگەیاندبوو، ئەو دەیەوێت رێککەوتنێکی نوێ لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ بکات.
لە چەند رۆژی رابردووشدا، فەرماندەی سوپای پاسداران بە عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی گوتبوو، ئێران پێویستی بە چەکی ئەتۆمە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی رۆژئاوا.