کێبڕکێکانی هەفتەی ١٦ی خولی نایابی کوردستان دەستیپێکرد و هەولێر و سیروانی نوی بردنەوە بەدەست دەهێنن و دەربەندیخانیش یەکسان دەبێت.
لە یەکێک لە یارییە بەهێزەکانی ئەمرۆدا یانەی ئاکرێ لە یاریگای خۆی میوانداری هەولێری کرد، یاریزانانی هەولێر توانییان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوە بەدەستبێنن.
سەرەڕای دۆڕاندنەکەی ئاکرێ بە کاتی بە ٢٥ خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە، هەولێریش بە ٢٣ خاڵ چووە پلەی شەشەمی ریزبەندی.
لە شاری سلێمانیش سیروانی نوێ لە یاریگای زانکۆ میوانداری پیشەسازی کرد، لە یارییەکی پڕ گۆڵدا سیروانی نوێ توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکە بە سودی خۆی کۆتایی پێبێنێت.
بەو بردنەوەیە سیروانی نوێ بە کاتی چووە پلەی هەشتەم بە ٢٠ خاڵ، پیشەسازیش بە ٢٠ خاڵ پلەی نۆیەمی گرتووە.
لە دوا یاریی ئەمرۆدا هەردوو یانەی دەربەندیخان و هەندرێن بەیەک گەیشتن، یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.