46
زووم..
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، خواستى گەڕانەوەى جەنگمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە و ئەو پرسە لەدەست ئێمەدا نییە.
باسم نەعیم، ئەندامى مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەى حەماس، بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، گەڕانەوەمان بۆ جەنگ، خواستی ئێمە و بڕیاری ئێمە نییە.
نەعیم دەڵێت، ئێمە بەردەوامین لە جێبەجێکردنى رێککەوتنى ئاگربەست و دانوستانەکان، بەڵام ئیسرائیل دەستى دەستىمان پێدەکات و بەردەوامە لە درێژەپێدان و پەکخستنى دانوستانەکان.
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر دانوستانەکان رایگەیاند، شاندێکی رەوانەی دەوحەی پایتەختى قەتەر کردووە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەسەر قۆناغی داهاتووی ئاگربەست. کۆبوونەوەی ئەمنیی باڵاش لەسەر ئەم بابەتە ئەنجامدەدات.