41
زووم..
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەباری پێشنیازەکەی ترەمپ بۆ چۆڵکردنی غەزە رایگەیاند، راگواستنی بەمەبەستی گەلی فەڵەستین، مەترسی بۆسەر سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات.
عێراقچی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی گوتی، پلانی راگواستنی خەڵکی غەزە، پیلانێکی داگیرکەرانە بۆ سڕینەوەی فەڵەستین، بۆیە پێویستە دەوڵەتە ئیسلامییەکان هەڵوێستێکی یەکگرتوویان هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو پلانانەی گەلی فەڵەستین دەکەنە ئامانج.