45
زووم..
سەرۆکی گشتیی دێڤا پارتی رایگەیاند کاندیدبوونەوەى ئەردۆغان بۆ جاری چوارەم نایاساییە و لە دژی دەوەستنەوە.
عەلی بابەجان سەرۆکی گشتیی دێڤا پارتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا لە کەناڵی تەلە بیر، دەربارەى هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا و کاندیدبوونەوەى ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی رایگەیاند، لە تورکیا گەورەترین پرس، پرسی نادادپەروەریی و نەبوونی یاسایە، لەبەرئەوە دژى هەموو هەوڵێکی نایاسایی دەوەستنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا کاندیدبوونەوەى ئەردۆغان بە نایاسایی و نەگونجاو دەزانن.
گوتیشی: ئەردۆغان سێجار هەڵبژێردراوە، لە روانگەى دەستوورەوە جارێکی دیکە بۆى نییە خۆی کاندید بکاتەوە، لەبەرئەوە پێانوایە ئیتر بەسە، پێویستە دەرفەت بە کەسانی دیکە بدرێت لەسەر کورسیی سەرۆکایەتی دابنشین.