46
زووم..
ئاژانسی فرانس پرێس یڵاویکردەوە، بەهۆی لێدوانێکی نەشیاو لە گرووپێکی واتسئەپ، کییە ستارمەر، سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا، ئەندرۆ گوین، جێگری وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەی دوورخستەوە و ئەندامبوونیشی لە پارتى کرێکاران هەڵپەسارد.
دوای بڕیارەکەی ستارمەر، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیبوی، پەشیمانم لە لێدوانە هەڕەشەکانم و داوای لێبوردن دەکەم لە هەر مامەڵەیەک، هەر بڕیارێک بەرامبەرم دەگیرێتەبەر لەلایەن سەرۆکوەزیرنەوە لەبەرچاوی پێوەى پابەند دەبم.
رۆژنامەی مەیل ئۆن سەندەی بەریتانی لەبارەی ئەو رووداوەوە دەڵێت، ئەندرۆ گوین، لە گرووپێکی واتسئەپی هاوبەش لەگەڵ 10 راوێژکاری دیکەی پارتی کرێکاران، قسەی دژ بە جووەکان کردووە.