67
زووم..
لەماوەی دوو مانگدا، 82 کەس بە هێرشی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی بۆسەر رۆژاڤا گیانیان لەدەستداوە، سەدانی کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی ئامارێکی ئاژانسی هاوار، لە حەوتی کانوونی یەکەمەوە، تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی هێرشی زەمینی و ئاسمانی توندیان بۆسەر شاری مەنبج دەستپێکردووە، دواتر هێرشەکان پەلیانکێشاوە بۆ ناوچەکانی بەنداوی تشرین لە باشووری مەنبج و پردی قەرەقۆزاق لە باشووری کۆبانێ.
سەرەڕای بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی، درۆن، تانک، تۆپهاوێژ و چەندین چەکی جیاواز، لەماوەی ئەو دوو مانگەدا، تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی شکستیان هێناوە لە پێشڕەوی و کۆنتڕڵکردنی گوند و ناوچەکانی نزیک پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین.
ئاژانسی هاوار دەڵێت، شکستی تورکیا و گرووپەکانی لە پێشڕەوی، وایکردووە کۆمەڵکوژی دژی بە هاووڵاتی سڤیل ئەنجامبدەن.