زووم:
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، قۆناغی بەپەلەی بەرهەمهێنان لە ناوەندە ئەتۆمیەکانیان دەستیپێکردووە و پێویستە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی ئەتۆمی بگاتە 20٪.
عملیات احداث نیروگاه اتمی «کارون» در دارخوین با حضور معاون رییس جمهور و رییس سازمان انرژی اتمی ایران در دارخوین اهواز آغاز شد.
این نیروگاه از نوع آب سبک تحت فشار (PWR) با ظرفیت تولید برق ۳۰۰ مگاوات در زمینی به مساحت تقریبی ۵۰ هکتار در مجاورت رود کارون احداث خواهد شد. pic.twitter.com/txTAX2xFmf
— خبرگزاری مهر (@mehrnews_ir) December 3, 2022
محەمەد ئیسلامی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، ئەمڕۆ شەممە (3ی کانوونی یەکەمی 2022) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا لە ناحیەی شادگانی ئەهواز، گوتی، “لەمڕۆوە وێستگەی ئەتۆمی کارون دەستی بە کار کردووە، کە یەکێکە لەو وێستگەیانەی سەرەتا کاری تێدا دەکرێت و دەتوانێت زۆرترین بەرهەمی هەبێت”.
⚡️در حالی که #نیروگاه_اتمی_بوشهر به هیچ کدام از اهداف اولیه اعلام شده نرسیده است، جمهوری اسلامی ساخت #نیروگاه_اتمی_کارون در #دارخوین را آغاز کرد. pic.twitter.com/ZEeQLKYgL6
— VOA Farsi صدای آمریکا (@VOAfarsi) December 3, 2022
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، باسی لە پەرەپێدانی بەکارهێنانی وزەی تیشک کرد لە وڵاتدا، گوتی “زیاتر کار لەسەر فراوانکردنی بەکارهێنانی وزەی تیشک دەکەین لە ناوەندە سەرەکییەکانی بەرهەمهێناندا.”
وێستگەی ئەتۆمی کارون سەر بە ناحیەی شادگانی شاری ئەهوازی سەر بە پارێزگای خوزستانە، لەسەر 50 هێکتار زەوی بنیاتنراوە و 4٪ی یۆرانیۆم دەمەیەنێت و تێچووی دروستکردنی وێستگەکەش دوو ملیار دۆلارە.
بەرپرسانی ئێران دەیانەوێت بە وزەی ئەتۆمی لەو وێستگەیەدا 300 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنن.