44
زووم..
گەورەراوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند قەیوم وەک بەشێک لە سیاسەتی رووبەڕووبونەوەى تیرۆر لە دژى پەکەکە دەبینین، تا شەڕ بەردەوامی هەبێت قەیومیش بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى ئایدنڵک، محەمەد ئوچوم گەورەراوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندووە، دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکانی دەم پارتی لە ئەنجامی بەردەوامی شەڕی پەکەکە، بۆیە بەردەوامی دەبێت.
ئەم گوتانەى گەورەراوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتێکدایە کە ماوەى سێ مانگە دیدارەکان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکە دەستیپێکردووەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت لەم مانگەدا بانگەوازی کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداریی بۆ پەکەکە بکات.
لەپاش هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و لەماوەى ساڵێکدا حکومەتى تورکیا قەیومی لەسەر پێنج شارەوانی دەم پارتی داناوە.