43
زووم..
سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی رایگەیاند: پێویستە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان دەرگا بە رووی هەموارى دەستوور بەمەبەستی هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان دابخەن.
موسەڤات دەرویشئۆغڵو سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی رایگەیاند ئەردۆغان تەنها لە خەمی خۆیەتی، دەیەوێت دەستوور هەمواربکاتەوە و جارێکی تر ببێتەوە بە سەرۆککۆمار، بۆیە پێویستە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان دەرگا بە رووی هەموارێکی لەو شێوەیەی دەستوور دابخەن.
سەرۆکی ئیی پارتی گوتیشی جەهەپە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی کردووەتە پرسێکی ناوخۆیی پارتەکەی، لەکاتێکدا ئەم پرسە پەیوەندیی بە تەواوی گەلی تورکیاوە هەیە، چونکە سیستمی وڵات سەرۆکایەتییە.
هەروەها رەخنەی لە ئۆپۆزسیۆن گرت و گوتی، ئۆپۆزسیۆن رۆڵی زۆر لاوازە، ئەگەر بەمجۆرەى ئێستا بێت، دوور نییە ئەردۆغان جارێکی دیکە بە سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێتەوە.