70
زووم…
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی راگەیاند، بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و دابەزینی پلەکانی گەرما سبەی لە سەرجەم خوێندنگە و قوتابخانە ئەهلییەکان پشووی فەرمییە
راشیگەیاند، بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەرپشک کراون بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکە ئیداریەکانیان بۆ بڕیاردان بە پێی بارودۆخی کەشوهەوای سنوورەکانیان سەبارەت بە پشووی سبەینێ
ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی بایکۆتەوە دەوامی زۆربەی قوتابخانەکان راگیراوە و دەوامی تێدا ناکرێت و ماوەی 12 رۆژە 13 مامۆستا و فەرمانبەر مانیان لە خواردن گرتووە