یانەی پێشمەرگە توانی کلاسیکۆی خولی نایابی بالەی عێراق لە هەولێر بباتەوە و بگەڕێتەوە پلەکانی پێشەوە.
لە یەکێک لە یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی بالەی عێراق، یانەی پێشمەرگەی بەرگ سەوز میوانداری هەولێری کرد.
لە گێى یەکەمدا یاریزانانی هەولێر باشتر بینران و بە ٢٥ خاڵ بەرامبەر بە ٢٠ خاڵ کۆتاییان بەو گێمە هێنا.
بە پێچەوانەی گێمى یەکەم لە گێمى دووەم و سێیەمدا یانەی پێشمەرگە گەڕانەوە کەشی یارییەکە لە هەردوو گێمەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
لە گێمى چوارەمدا جارێکی دیکە هەولێر ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و یاریەکە گەیشتە گێمى پێنجەم و یەکلاکەرەوە.
لەو گێمەدا یاریزانان پێشمەرگە توانییان یاریەکە بە سێ گێم بەرامبەر بە دوو گێم لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە.
بەمەش پێشمەرگە بە دوو بردنەوە و دوو شکست پێنج خاڵی کۆکردووەتەوە و هەولێریش بە دوو بردنەوە و شکستێک خاوەنی شەش خاڵە.