40
زووم..
تورکیا بۆردوومانی سنوری کۆبانێی کرد و بەهۆیەوە 11 کەس برینداربوون. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، دوو لە بریندارەکان منداڵن.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردوە، لەلایەن سوپای تورکیاوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی گوندی ئامشە لەسنوری کۆبانێ کراوە و زیانێکی زۆر بەر ماڵی هاوڵاتیان کەوتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، چوار کەس لەوانەی بەهۆی بۆردوومانەکە بریندارابوون تەمەنیان لەنیوان 12 بۆ 15 ساڵدایە.
بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کۆبانێ بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر