47
زووم..
عەلى خامنەیی رێبەرى باڵاى ئێران لە تاران لەگەڵ شاندێکى باڵاى حەماس کۆبووەوە و رایگەیاند، کوژرانی هەزاران کەس لە خەڵکی غەزە بووە هۆی سەرکەوتنی حەماس و بەرەی مقاوەمه.
میدیاى فەرمى ئێران بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا خامنەیی پشتیوانی خۆی بۆ حەماس و خەڵکی فەلەستین راگەیاند و جەختی لە گرنگی درێژەدان بە بەرەی مقاوەمه کردەوە.
گوتیشی، بەمزووانە سەرکەوتنی فەڵەستین بەدی دێت.
خامنەیی ئاگربەستى غەزەى بە سەرکەوتنی هاوبەشى حەماس و ئێران وەسفکرد و نموونەی ئایەتێکی قورئانی هێنایەوە که ئاماژه به سەرکەوتنی گرووپه بچووکەکان به سەر زلهێزەکاندا دەکات.
لەبارەى هەڕەشەکانى ئیدارەى نوێى ئەمریکا، رێبەرى باڵاى ئێران گوتى، ئەو هەڕەشانە هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بیرکردنەوەى بەرپرسان و حکومەتی ئێران نابێت.