38
زووم..
هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئۆجالان پرۆسەیەکی نوێ رادەگەیەنێت و گەلی کورد خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزە.
تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کۆبونەوەیەکی جەماوەریدا لە ئامەدی باکووری کوردستان رایگەیاند، دەمانەوێت دورگەى ئیمراڵی بکرێتە دورگەى ئاشتی و دەرفەت بدرێت ئاشتەواییەکی شەرەفمەندانە بکرێت.
گوتیشی، لە ژوورێکی 12 مەتریدا ئاشتیی و رێککەوتن ناکرێت پێویستە دەرفەتەکان زیاتر بۆ ئۆجالان بڕەخسێنرێت.
لە یەکی شوبات دەم پارتی رایگەیاند، لە زۆربەى پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستان کۆبونەوەى جەماوەریی لەژێر دروشمی ئاشتی و ئازادی بەڕێوەدەبەن بە مەبەستی بەردەوامیی و سەرخستنى دیدارەکان لەگەڵ ئۆجالان و ئاشتەوایی لە تورکیا.