ئەنچیلۆتى رایگەیاند، هەمووان لە حاڵەتەکانى ناوبژیوانى بێزارن و پێشیوایە پێکانەکانى کارڤاخال و میلیتاو کاریگەرى لەسەریان هەبووە.
لە کۆنفرانسى رۆژنامەنوسى پێش یارییەکەى ئەمشەوى بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە لالیگا، کارلۆ ئەنچیلۆتى راهێنەرى ریاڵ مەدرید ئاماژەى بەوەکرد، هەمووان لە حاڵەتەکانى ناوبژیوانى بێزارن، تەنیا ریاڵ مەدرید نییە.
ئەنچیلۆتى گوتى: تەنیا داواى روونکردنەوەمان کردووە، بۆ چاککردنى سیستمێکە، کە لەوانەیە هەمووان پێى ڕازى نەبن، هەمووان سکاڵایان هەیە لەسەرى، هەندێک پێیانوایە لە بەرژەوەندى ریاڵدایە، بەڵام کاتێک هەوڵى گۆڕینى دەدەین، ڕەتیدەکەنەوە.
لە بارەى پێکهاتەى تیپەکەى بۆ دێربى ئەمشەو، ئەنچیلۆتى روونیکردەوە لەسەر بنەمانى ئامادەیى و ئاست بڕیار دەدات، نەک تەنیا کارامەیى تاکەکەسى، کەمێک گومانیان لە بارودۆخى ڤاسکێز و کاماڤینگا هەیە، بەڵام ئێستا بەردەستتن و دیاریکردنى پێکهاتەکەش لەسەر کوالیتى و پابەندبوون دەبێت، کە ئەمەش کلیلى سەرکەوتنە.
راهێنەرە ئیتاڵیەکە باسى لەوەشکرد، پێکانەکانى وەک کارڤاخال و میلیتاو کاریگەرى لەسەریان کردووە، بەڵام گەڕانەوەى رۆدیگێر و ئەلابا یارمەتییان دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا لە قەیراندان.