زووم..
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەڵێت، لە رێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق ئاماژە بەوە نەکراوە، گرووپە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە عێراق بکرێنە دەرەوە یان بگوازرێنەوە بۆ وڵاتێکی دیکە.
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی عەرەبیە باسی رایگەیاندووە، بەگوێرەی رێککەوتنەکە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە چەند کەمپێک کۆکراونەتەوە حکومەتی عێراق 15 ملیار دیناری بۆ تەرخانکردوون.
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان و حەشدی شەعبی، باسی لەوەشکردوە، حەشدی شەعبی هێزێکی فەرمی و نیشتیمانی وڵاتە و پەرلەمان دەنگی لەسەرداوە، بەڵام دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەت بێت نەک گرووپە چەکدارەکان، پشتیوانیەکی زۆریش لە حکومەت دەکرێت لەوبارەیەوە.
دەشڵێت، ئەمریکا رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق.
یەکەم کاروانی گواستنەوەی ئەندامانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە زرگوێزەوە و بۆ کەمپی سورداش لە 5ـی ئەیلولی ساڵی رابردوو ئەنجام درا