45
زووم..
کۆریای باکوور دەڵێت، چەکە ئەتۆمییەکانیان بۆ شەڕکردن دروستکراون، نەک بۆ کۆگاکردن و سەرکێشی بەو مەسەلەیەوە ناکەن.
ئەم راگەیاندنەی پیۆنگ یانگ پاش ئەوەدێت، کە ئەمریکا گوتی واشنتن هەوڵدەدات کۆریای باکوور لە چەکی ئەتۆمی دابماڵێت. لەپاش توندتربوونی شڵۆقییەکانی ناوچەی نیمچەدورگەی کۆریا.
حکومەتی پیۆنگ یانگ دەڵێت، ئەو هێزە ئەتۆمییەی هەمانە هیی ئەوە نییە باسی بکەین، نامانەوێت کەس ددان بە بوونی چەکی ئێمەدا بنێت، چەکەکانمان لەو بابەتانە نیین کە لەبەرامبەری هیچ شتێکدا بیانگۆڕینەوە.
ناوەڕۆکی راگەیاندنەکەی کۆریای باکوور دەشڵێت، چەکە ئەتۆمییەکانی ئێمە بۆ شەڕکردن دروستکراون، بۆئەوەن توانای بەردەوامی جەنگانمان هەبێت، بۆئەوەی وەڵامی خێرای خۆمان بە هەر هەوڵێکی دەرەکی بدەینەوە.