78
زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا چیتر جۆ بایدن سەرۆکی پێشوو لە زانیارییە هەستیارەکان ئاگادار نەکرێتەوە، هەروەها سوربوونی خۆی لە داخستنی دەستەی فریاگوزاری ئەمریکی “یو ئێس ئەید” دوپاتکردەوە.
ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی بە ناوی ترو سۆشیاڵ گوتی، پێویست ناکات چیدیکە بایدن زانیارییە نهێنییەکانی بەدەست بگات، هەر ئێستا ئەو رێپێدانەی هەڵدەوەشێنینەوە و بە زمانێکی توندیش نووسیوییەتی، بایدن تۆ دەرکراوی.
ترەمپ وا باسی بایدنی کردووە کە ناکرێت لە بابەتە هەستیارەکاندا متمانەی پێبکرێت چونکە بەدەست لاوازی یادەوەرییەوە دەناڵێنێت.
هەر لە ترو سۆشیاڵ نووسیویەتی، گەندەڵی گەیشتووەتە ئاستێکی دەگمەن، دایبخەن! کە مەبەستی لە دەستەی فریاگوزاری ئەمریکایە، دەشڵێت، ئەو دەستەیە حاڵەتێک لە شێتیی لای چەپە توندڕەوەکان دروستدەکات و ساختەکاری زۆری تێدایە.