46
زووم..
روانگەی سوری دەڵێت، سەرکردە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژاڤا بە فڕۆکەی سەربازی لە بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە پارێزگاکانی حەسەکە و رەقە گەشتێکی مەیدانیانیان بۆ ناوچەکان دەستپێکردووە.
دەشڵێت، لە فڕۆکەخانەی خەراب جیڕی حەسەکە فڕۆکەکەیان نیشتوەتەوە و لەگەڵ کەسایەتییە ديارەكانی پارێزگای حەسەکە کۆبوونەتەوە.
کۆبوونەوەكەش لەگەڵ کەسایەتییەکانی حەسەکە و درێرەزوور دوای زیادبوونی جوڵەکانی هاوپەیمانان دێت لە ناوچەکانی رۆژاڤا و باشترکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانیان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات.
سێ رۆژ پێش ئێستاش 17 بارهەڵگری چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی کە لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی رۆژاڤا کرابوون گەیشتنە بنکەی سەربازی هاوپەیمانان لە حەسەکە.