52
زووم..
قۆناغی پێنجەمی ئازادکردنی بارمەتە و زیندانیان لەلایەن حەماس و ئیسرائیلەوە بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی ئیسرائیل 183 زیندانیی فەڵەستینی ئازادبکات، کە 18 یان سزای تاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە و 54 کەسی دیکەیان بە زیندانیی درێژخایەن سزادراون.
لە بەرامبەردا کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، باڵی چەکداریی حەماس ناوی سێ بارمتەی ئیسرائیلیان بڵاوکردووە کە ئەمڕۆ ئازادیان دەکەن.
رێککەوتنی ئاگربەستی غەزە لە سێ قۆناغ پێکهاتووە، قۆناغی یەکەم شەش هەفتە دەخایەنێت و تێیدا 33 بارمتەی ئیسرائیلی و هەزار و 900 زیندانیی فەڵەستینی ئازاددەکرێن.
بارمتە ئسرائیلییەکان
1- ئیلی شەعرەبی 52 ساڵ
2- عوهاد بن عەمی 56 ساڵ
3- ۆر لیڤی 34 ساڵ