49
زووم..
رێکخراوی سی پی تیی ئەمریکی رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا خانووی هاووڵاتییەکی مەدەنییان لە گوندی مژێ لە سنووری ئامێدی تەقاندەوە.
کامەران عوسمان، بەرپرسی تیمی کوردستانی رێکخراوەکە بڵاویکردووەتەوە، نزیکەی کاتژمێر چواری ئەمڕۆ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی خانووی هاووڵاتییەکی مەدەنییان لە “گوندی مژێ”ی بەری گارە، لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانییەکانی بۆردومانەکە نەزاندراوە.
کامەران عوسمان ئاماژەی بەوەش کردووە، لە 15ـی حوزەیرانی ساڵی رابردووەوە، سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی بۆسەر گوندەکانی دەڤەری نهێلێ و بەری گارا و بەشێک لە گوندەکانی بەرواری باڵا دەستپێکردووە، هەروەها گوندەکانی مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێ لەگەڵ دەستپێکی ئۆپراسیۆنەکاندا لەلایەن دانیشتووانەکەنیانەوە چۆڵکراون.