37
زووم..
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای بەغداد – دیالە، حەوت ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، رووداوەکە لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک لەسەر رێگای بەغداد – دیالە لە نزیک ناحیەی جەدیدە شەت سەربە قەزای خاڵس روویداوە.
ئەوانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، پیاوێک و هاوسەرەکەی، دایکی و خوشکەکەی، لەگەڵ سێ منداڵ بوون، کە لە ئاهەنگی هاوسەرگیری لە بەغدادەوە بەرەو دیالە گەڕاونەتەوە.
لە ئێستادا تەرمەکان براونەتە پزیشکی داد و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستبەسەرکراوە.