43
زووم..
کەشناسی هەرێمى کوردستان، پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ کەشى ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمى کوردستان.
کەشناسیی پێشبینیش دەکات لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی هەرێمى کوردستان ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە.
کەشناسیى دەشڵێت، پلەکانى گەرما ئەمڕۆ نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
کەشناسیی پێشبینیش دەکات، سبەى ئاسمان هەوری تەواو بێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە جیاجیاكان هەندێك كات بارانی مامناوەند دەبارێت بە تایبەت لە بەشی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە پارێزگای سلێمانی.
کەشناسیى پێشبینى دەکات، سبەى لە ناوچە شاخاوییەكان و پارێزگاى سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكان رۆژهەڵاتی هەرێمى کوردستان بەفر ببارێت.