زووم..
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە پەیامێکی بۆ رایگشتیی دەبێت و ئەگەری زۆرە پەیامەکەى پەیامێکی ڤیدۆیی بێت.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا لە خەڵک تی ڤی، گوڵستان کڵچ سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی راشیگەیاند، هێشتا وادەی پەیامەکە دیار نییە و ئەگەر هەیە لە 15ى شوبات یاخوود لە دوای ئەو بەروارەوە بێت.
لە درێژەى گوتەکانیدا ئەوەشی راگەیاند، پێش بانگەوازەکەى ئۆجالان، جارێکی دیکە شاندی ئیمراڵی سەردانی ئۆجالان دەکاتەوە و لەپاش ئەوە پەیامەکەى ئۆجالان رادەگەیەنرێت و پەیامەکەش لەپێناو کۆتاییهێنانە بە شەڕ.
لە چەند رۆژی رابردوودا دەم پارتی لە 42 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان کۆبوونەوەى جەماوەریی ئەنجامداوە و دەنگدەری کورد پشتیوانی لە بەردەوامی پڕۆسەکە دەکات.
گوتیشی فشارەکانمان بۆ سەر حکومەت بۆ چارەسەری پرسی کوردە و هیچ رێککەوتنێکی سیاسییمان لە بەرژەوەندی ئاک پارتی نابێت.