زووم..
سەرۆکی گشتیی جەهەپە لە چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی سۆزجو رایگەیاند، ئەگەر بێت و دۆسیەى یاسایی لەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵو ببێتە هۆی قەدەغەی سیاسەت، ئەوا هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆککۆماریی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک ریفڕاندۆمێکی لێدێت.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى سۆزجو، ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە راشیگەیاندووە، کردنەوەى دۆسیەى یاسایی لە دژى ئیمامئۆغڵو، بەو هۆکارەیە کاندیدی بەهێز لە بەرامبەر ئەردۆغان نەمێنێت و مەیدانەکە بۆ ئەردۆغان بمێنێتەوە.
هاوکات جەهەپە لە ماوەى 35 رۆژدا بابەتی دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆککۆماریی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو یەکلادەکاتەوە. جەهەپە لە 81 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان سندوقی هەڵبژاردن بۆ ئەندامەکانی دادەنێت و بە پسوڵە و مۆر دەنگدانی تایبەت بۆ دیاریکردنی دوو کاندیدی پارتەکەى بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی دەخاتە بەردەم بژاردەى ئەندامانی پارتەکەیەوە.