43
زووم..
لە یەکەمین سزای راستەوخۆی ترەمپ دژی تۆڕی گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ چین، پشێویی زیاتر بازاڕەکانی ئێرانی گرتەوە و تمەن بە شکاندنی ئاستێکى پێوانەیی گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی.
گەڕانەوەی سزا و گوشارەکانی ترەمپ دژی ئێران وایکردووە ئەگەر و هیوای دانوستان و رێکەوتن کەمتر ببێتەوە و لەو کاتەوە ترەمپ هەڵبژێردراوە، تمەن ٢٢٪ی بەهای خۆی لەدەستداوە و هەر دۆلارێک لە ٧٠ هەزار تمەنەوە گەیشتووەتە ٨٧ هەزار تمەن.
دابەزینی بەهای تمەن وایکردووە داهاتی خەڵکی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت و مووچەی مامۆستایان و خانەنشینان نەتوانێت تێچووەکانی ژیانیان دابین بکات، ئەوەش ناڕەزایی زۆری لێکەوتۆتەوە و بەرپرسانی ئێران هۆشداری دەدەن لە ئەگەری دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی خۆپێشاندان لەو وڵاتە.