40
زووم..
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، سەرکۆنەی پێشنیازەکەی ترەمپ بۆ چۆڵکردنی غەزە و وەدەرنانی دانیشتوانەکەی دەکات و دەڵێت، هەر کارێکی لەو جۆرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و دژی دەوەستنەوە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، ئەو بانگەشانە مەترسی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دروستدەکات و پەرە بە گرژییەکان دەدات، بۆیە هەموو پلان و هەوڵێک بۆ چۆڵکردنی غەزە لە دانیشتوانە رەسەنەکانی رەتدەکەینەوە جا بە ئەنقەست بێت یاخود بە هەر شێوازێکی دیکە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، دەشڵێت، پەیامێکی ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتییە ئەخلاقی و یاساییەکانی جێبەجێبکات و دژی هەوڵەکانی چۆڵکردنی غەزە بووەستێتەوە.