60
زووم..
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا بەچڕی بۆردومانی دەوروبەری گوندی گەڵاڵەی لە قەزای ماوەت کردووە.
کامەران عوسمان دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەکاتژمێر 10:47 خولەکی بەیانی بەچڕی بۆردومانی دۆڵی ژاژۆلان، کوێرەکانی و کێوی کوڕیسی گوندی گەڵاڵەیان کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی بەفربارین و سەختی رێگاکەوە تاوەکو ئێستا گوندنشینان نەیانتوانیوە بچنە شوێنی رووداوەکە و دڵنیاببنەوە لە سەلامەتی گیانی دانیشتووانی ناوچەکە