زووم..
داهاتی نەوتی کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی لە کێڵگەی نەوتی تاوکێ و پیشخابور لە سنووری پارێزگای دهۆک لە ساڵی رابردوودا بە رێژەی لە سەدا پەنجا زیادیکردووە، بەڵام هەر بەرمیلێک نەوت بە کەمتر لە نیوەی نرخی جیهانی فرۆشراوە.
بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی، ساڵی رابردوو تێکڕای بەرهەمهێنان لە کێڵگەی تاوکێ و پیشخابور لە سەدا 50٠ زیادیکردووە، 77 هەزار و 300 بەرمیل نەوت لە هەر رۆژێکدا لەو دوو کێڵگەیە بەرهەمهێنراوە.
داهاتی ساڵی رابردوو لەو دوو کێڵگەیە 667 ملیۆن دۆلار بووە، هەر بەرمیلێک نەوت بە 35٥ دۆلار فرۆشراوە.
فرۆشتنی نەوت بەو نرخە کەمە لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو تێکڕای نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان 74 بۆ 77 دۆلار بووە، لە یاسای سێ ساڵەی بودجەی عێراقیشدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 75٥ دۆلار خەمڵێنراوە، واتە نەوتی هەرێم بە کەمتر لە نیوەی نرخی جیهانی فرۆشراوە.