زووم..
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، زیاتر لە 230 ملیۆن کچ و ژن لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا خەتەنەیان بۆ کراوە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی نوێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، زۆربەی ئەو کچانەی خەتەنەیان بۆ دەکرێت لەو وڵاتانە، لە تەمەنی نێوان شیرەخۆرە تا 15 ساڵن.
بەهای ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەری لێکەوتەکانی خەتەنەی کچان تەرخان دەکرێت، ساڵانە بە یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت.
خەتەنەکردنی کچان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە یەکێک لە پێشێلکارییەکان دژی مافەکانی مرۆڤ دادەنرێت، تەندروستیی جیهانی دەڵێت، خەتەنەکردنی کچان چەندین کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە، لە دیارترینیان خوێنبەربوون و کێشەی میزکردن و هەوکردن، کێشەی سووڕی مانگانە، دواتریش کێشەی منداڵبوون و زیادبوونی مەترسیی لەبارچوونی منداڵ یاخود مردنیان لە کاتی لەدایکبوون.