57
زووم..
مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی پێی نایە دەیەمین رۆژییەوە، تائێستا ئامادەنین مانگرتنەکەیان بشکێنن.
بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی 10 رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە، لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکابن لە پارێزگای سلێمانی خێمەیان هەڵداوە و داوای چارەسەری بنەڕەتیی پرسی موچە دەکەن.
بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران رۆژانە تەندروستیان تێکدەچێت بەڵام بەردەوامن لە مانگرتن و یەکێک لە مانگرەکان بەزوومی گوت، هەرچەندە بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە مووچە وەربگرێت بەڵام تا ئێستا بڕیاریان نەداوە مانگرتن بشکێنن.