50
زووم..
وەزارەتی پێشمەرگە دڵنیایی دا لە بەردەوامیی هاوکاریی هاوپەیمان و رایگەیاند، ئەمڕۆ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک دابەشدەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکیدا دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی بودجە و ژمێریاریی سەربازی، رێکارەکانی تەواوکردووە، هاوپەیمانانیش جەختیان لەوەکردووەتەوە هاوكارى دارايى بەردەوام دەبێت، بۆیە ئەمڕۆ هاوکارییەکە بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
لەم مانگەدا زیاتر لە 40 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەر لە رێگەی پرۆژەی هەژماری من هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، وەزارەتى پێشمەرگە دەڵێت، ئەمە مانای وایە وەزارەت بەگوێرەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ هاوپەیمانان هەنگاو دەنێت.