زووم..
ئەمریکا بەخشینی عێراقی لە سزاکانی سەر ئێران هەڵوەشاندەوە، چیدیکە ناتوانێت غاز و کارەبای ئێران بکڕێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رێکاری نوێی بەرامبەر ئێران گرتەبەر و بڕیاریدا فشاری زیاتر بخاتە سەر ئێران بە تایبەتی لە کەرتی وزە.
پێشتر ئەمریکا رێگەی بە عێراق دابوو غاز و کارەبای ئێران بکڕێت، بۆئەوەی لەوە زیاتر توشی قەیرانی وزە نەبێت، بەڵام ترەمپ ئەوەی هەڵوەشاندەوە.
سەرۆکی ئەمریکا لەو بارەیەوە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، بڕیارەکە بۆ دڵنیابوونەوەیە لەبەکارنەهێنانی سیستمی دارایی عێراق و خۆدزینەوە لە سزاکان.
پێشتر عێراق وەک جێگرەوەیەک بۆ غازی ئێران، لەگەڵ تورکمانستان رێککەوتنی کردووە، بەمەبەستی هاوردەکردنی 50%ـی پێویستیی ناوخۆ، کە بە خاکی ئێراندا دەگاتە عێراق.
لەچەند مانگی رابردووشدا دوای راوەستانی هاوردەی غازی ئێران، عێراق زیاتر لە پێنج هەزار و 500 مێگاوات کارەبای لەدەستداوە.