45
زووم..
روانگەی سوری دەڵێت، دوای هێرشێکی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گرووپەکانی تورکیا، لە دەوربەری گوندی ئەبو قەلقەلی سەر بەمەنبج شەڕ و پێکدادانی توند روویداوە، دواتریش بە موشەک پێگەی گرووپەکان بۆردومان کراوە.
هەروەها دوای شەڕ و پێکدادانی نێوان هەسەدە و گرووپەکانی تورکیا بووە لە دەوروبەری بەنداوی تشرین، تورکیا پردی قەرەقۆزاقی بۆردومانکردووە.
لە دوای روخانی رژێمی سوریاوە، تورکیا بەهاوکاری گرووپەکانی دەستی بەهێرشکردن بۆ سەر ناوچەکانی رۆژاڤا، بەتایبەت پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین کردووە، دەوێت دەستبەسەر ناوچەکەدا بگرێت کە پێگەیەکی جوگرافی گرنگی هەیە.