زووم..
مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەشداری لوتکەی گرووپی بیست لە ئەفریقای باشوور ناکات.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە گرژییەکانی نێوان واشنتن و پریتۆریا لە زیادبووندایە لەسەر یاسایەکی مشتومڕاوی رێگە بە زەوتکردنی زەویە تایبەتەکان لە لایەن حکومەتی ئەفریقای باشوور دەدات بەبێ قەرەبووکردنەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی بڕینی هاوکارییەکانی بۆ باشووری ئەفریقای کرد لەسەر پەسەندکردنی یاساکە.
ئەفریقای باشوور سێ مانگە سەرۆکایەتی گرووپی 20 دەکات و بڕیارە دوو هەفتەی دیکە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی 20 لەو وڵاتە بەڕێوە بچێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە ئێکس دەڵێت، ئەفریقای باشوور کاری خراپ دەکات. کاری من پێشخستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکایە، نەک بەفیڕۆدانی پارەی خەڵکی وڵاتەکەم یان پشتگیریکردنی وڵاتانی دژە ئەمریکا.