37
زووم..
مانگی داهاتوو شاندێکی تورکیا بۆ مەبەستی تاوتوێکردنی پشکی ئاوی عێراق سەردانی بەغداد دەکات، بڕیارە شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە و بگەنە رێککەوتنێک لەوبارەیەوە.
عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، دوای ئەوەی مانگی داهاتوو شاندەکەی تورکیا سەردانی بەغداد دەکەن، شاندی عێراقیش دەچێتە ئەنقەرە، ئامانجی کۆبوونەوەکانیشیان گەیشتنە بە رێککەوتنێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و کەمئاوی لە هاوینی داهاتوو.
بەگوێرەی قسەکانی عەون زیاب، ئەمساڵ بەهۆی کەمیی بەفر و بارانەوە عێراق رووبەڕووی وشکەساڵی دەبێتەوە.