زووم..
ئەمڕۆ خانەنشینانى سەربازی مووچەى مانگی یەک بە هاوتاکراوی وەردەگرن، بەڵام ئەمە بۆ ئەوانەیە لە دوای ساڵی 2014ەوە خانەنشین بوون.
شێخ عەزیز عەلی بەرێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانى تایبەت بە زوومی گوت، چاوەڕێی ئەوە نەبوون بەمزوانە مووچەکانی خانەنشینیی سەربازی هاوتا بکرێت، بەڵام لەبەرئەوەی کاری باش کراوە، هەوڵەکان زوو هاتوونەتە بەرهەم.
ئەو گوتی، هاوتاکردنەکە خانەنشینیی پلە باڵاکان کەمدەکاتەوە، بەڵام پێشمەرگەى ئاسایی تاوەکو پلەى ملازم مووچەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەبێت، پێشمەرگە دێرینەکانیش کە پێشتر مینحەیەکی 100 هەزاردیناریان هەبووە، لەم مانگەوە لێیان بڕاوە.
هەروەها سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی بە زوومی گووت، ئەو خانەنشینە سەربازییانەی لە دوای ساڵی 2014ـــەوە خانەنشین بوون ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەكانیان بە هاوتاكراوی وەردەگرن، تەنها لە سلێمانی نزیكەی دوو هەزار و 500 خانەنشینی سەربازی سوومەند دەبن لەو بڕیارە، بەڵام بۆ ئەم مانگە 100 هەزار دیناری بژێوی تێدا نییە و وەكو خانەنشینی شارستانی دەبێت.