86
زووم..
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەی رووناکی بۆ هەشت گەڕەکی دیکەی هەولێر دەستیپێکردووە و 50 هەزار هاوبەش لەو پڕۆژەیە سوودمەند دەبن.
وەزارەتەکە دەڵێت، پڕۆژەکە لە پێنج گەڕەکی هەولێر کۆتایی هاتووە و لەئێستادا کار دەکەن کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەریەک لە گەڕەکەکانی کووران، ڕزگاری، کوردستان، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ماجیداوە و ڕاستی، دابین بکەن.
هەروەها پڕۆژەی رووناکی، تەنها لە سنووری پارێزگای هەولێر نامێنێتەوە بەڵکو لە پارێزگای سلێمانی و دهۆکیش کارەکانی دەستیپێکردووە، لەچەند هەفتەی داهاتوودا چەند گەڕەکێک لەو پارێزگایانەش کارەباکانیان دەکرێتە 24 کاتژمێری.